به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و كه‌سوكاریان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گردبوونه‌وه و دژی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
له ڕۆژانی ڕابردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ناوی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، كه به سیسته‌می زانكۆلاین وه‌رگیراون، به‌ڵام به‌شێك له قوتابییه‌كان ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له كاتێكدا نمره‌ی زۆر به‌رزیان هێناوه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و قوتابیانه له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان له كۆتایی Submitیان نه‌كردووه، بۆیه فۆڕمه‌كه سه‌یڤ نه‌بووه و نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان، به‌ڵام ده‌رچووان نیگه‌رانن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، كه ڕه‌نجی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌یان به‌فیڕۆ چووه.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به هه‌زاران ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان فۆڕمی وه‌رگرتن له ڕێی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی زانكۆلاینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، تا له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگیرێن، به‌ڵام ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆریان هه‌رچه‌نده نمره‌ی به‌رزیان هێناوه، به‌ڵام ناویان له هیچ شوێنێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.