پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شاندێكی باڵای شیعه و سوننه‌كانی عێراق كه له هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پێكهاتوون گه‌یشتنه شاری هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ببنه‌وه.
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیسلاح و اعمار پێكهاتوون، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و پێوه‌ندییه‌كانی كورد و هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هاتنی ئه‌و شانده له كاتێكدایه له ماوه‌ی پێشتریش هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه.
كه‌متر له 20 ڕۆژ ماوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كه عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراوه و سه‌رۆكایه‌تیی كابینه وه‌زارییه‌كه ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته پۆسته‌كان دابه‌شنه‌كراون و لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن.
هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ڕه‌وتی حیكمه و سائیروون و وه‌ته‌نییه و نه‌سڕ پێكهاتوون، یه‌كێكه له كوتله گه‌وره‌كانی شیعه و سوننه له خولی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.