له نوێترین دۆزراوه‌ی زانستیدا، زانایانی چین توانییان بێچووی مشك دروست بكه‌ن و به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه له‌دایك بێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كردارێكی جووتبوون له نێوان نێر و مێی مشكدا هه‌بێت و ته‌نیا سوودیان له مشكی مێ وه‌رگرت، ده‌ڵێن بۆ مرۆڤیش ده‌گونجێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا زاناكان سوودیان له ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌ندازیاری بۆماوه‌یی وه‌رگرت، كه وای كرد له‌دایكبوونی بێچوو، هیچ پێویستی به جووتبوونی سروشتی نێوان نێر و مێی مشك نه‌بێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زاناكان بۆ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه هێلكه‌ی مشكی مێ و خانه‌یه‌كی تایبه‌تی مشكێكی مێی تریان به‌كار هێناوه، دواتر له ڕێی تێكه‌ڵكردن و پیتاندنه‌وه بێچوویه‌كی نوێیان دروست كردووه، وه‌ك باسیشی ده‌كه‌ن، بێچووه‌كه به ته‌ندروستییه‌كی ته‌واو جێگیره‌وه له دایك بووه.
زانایان ده‌ڵێن، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌توانرێ له دوو مشكی نێریشدا تاقی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه كه مشكه بێچووه‌كه‌ی له دوو نێر له دایك ده‌بێت، ته‌نیا ده‌توانێ 48 سه‌عات بژی.
دكتۆر تێریزا هۆڵم له زانكۆی ئۆكلاند كه یه‌كێك بووه له لێكۆڵه‌رانی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی چین، به میدیاكانی گوتووه: ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له داهاتوودا یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات منداڵ بخه‌نه‌وه، كه دایك و باوك یه‌كێكیان نه‌زۆكه و ناتوانێ منداڵ بخاته‌وه، ده‌توانرێت سوود له دوو مێ یان دوو نێر وه‌ربگیرێت و له ڕێی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌وه نه‌وه‌یه‌كیان پێ ببه‌خشرێت.