مۆدریچ تەنیا بەیەك مەرج دەچێتە یانەی ئینتەر میلان

:: PM:12:16:14/10/2018 ‌

لوكا مۆدریچی ئەستێرەی كڕواتی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانێ پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵییەوە بكات، بەڵام بە تەنیا مەرجێك.

ئەستێرەكە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا نزیك بوو پەیوەندی بە یانەكەوە بكات، بەڵام یانەی شاهانە رەتی كردبووەوە دەستبەرداری بێت.

یانەی ئینتەر میلان بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا دووبارە هەوڵەكانی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مۆدریچ دەست پێ بكاتەوە.

رۆژنامەی (كۆریری دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد: یانەی ئینتەر تەنیا بەیەك مەرج دەتوانێ مۆدریچ بەدەستبێنێ، ئەویش ئەوەیە كە یانەی ریال مەدرید بتوانێ جێگرەوەیەكی بۆ شوێنەكەی بدۆزێتەوە.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە ئێستا مۆدریچ پەیوەندی لەگەڵ جولین لۆپیتیگی راهێنەری یانەی ریال مەدرید باش نییە بەهۆی دوورخستنەوەی لە بەشێكی یارییەكانی ئەم وەرزەدا بەتایبەتیش لە یارییەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، رەنگە ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا یانەكە جێبێڵێ.

جێی باسە مۆدریچ لەمساڵدا بەهۆی پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەیەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالی 2018ی رووسیا و باشترین یاریزانی 2018ی ئەوروپا (یوفا) و باشترین یاریزانی 2018ی جیهان (فیفا)ی پێدرابوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م