هونه‌رمه‌ندێك به به‌كارهێنانی قوڕی ده‌ستكرد، ته‌واوی شێوه سه‌یر و جیاوازه‌كانی تۆمی پشیله‌ی دروست كردووه‌ته‌وه، بووه‌ته جێی باس و بڵاوبوونه‌وه له‌ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
تۆم ئه‌و پشیله‌یه‌یه كه له فیلم كارتۆنی "تۆم و جێری" ڕۆڵی سه‌ره‌كه‌ی ده‌گێڕا، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مشكه‌كه شه‌ڕی ده‌كرد و زۆرجار به‌هۆی پێكدادانه‌وه، شێوه‌ی بۆ چوارگۆشه، بازنه و شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی سه‌یر ده‌گۆڕا، كه‌چی هونه‌رمه‌ندێك ئه‌و شێوه سه‌یرانه‌ی دروست كردووه‌ته‌وه.
Taku Inoue ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه كه شێوه سه‌یره‌كانی تۆمی به قوڕی ده‌ستكرد دروست كردووه‌ته‌وه، بووه‌ته جێی پێكه‌نینی منداڵان و له‌ناو میدیاكانیشدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كردووه، داوای لێ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی به‌رده‌وام بێت و شێوه جیاوازه‌كانی تری تۆم، به قوڕی ده‌ستكرد پێشان بدات.