پێنج مادەی ژەهراوی جوانی و تەندروستی پێست لەناو دەبەن

:: PM:01:17:14/10/2018 ‌
تا پێستێكی جوان و تەندروستت هەبێت، پێویستە لەو خواردن و خواردنەوانە خۆت بە دوور بگریت كە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بەپێست. پێست گەورەترین ئەندامە لە لەشی مرۆڤدا وە پێوەرێكی سەرەكییە بۆ تەندروستی لەش. چاودێریكردنی پێست گرنگە، چونكە لە زۆر نیشانە دەتپارێزێت هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروست تەواوی تەندروستی لەش دەپارێزێت.

یەكەم: كحول، هەرچەندە كحول كار لە دروستبوونی زیپكەی پێست ناكات، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ناتەندروستە بۆ پێست. كحول دوو زیانی هەیە یەكەمیان دەبێتە هۆی گۆڕینی ئاستی هۆرمۆن كە ئەمەش هۆیەكی سەرەكییە بۆ دروستبوونی زیپكە و گرفتی پێست، دووەم دەبێتە هۆی گرژبوونی كونیلەكانی پێست و بەم جۆرەش زیان بە خانەكانی پێست دەگات.

دووەم: زۆر بەكارهێنانی بەرهەمەكانی شیر، زۆر بەركارهێنانی بەرهەمەكانی شیر زیان بە پێست دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپكە، شارەزایانی تەندروستی دەڵێن پێوەندییەكی زۆر هەیە لە نێوان خواردنی بەرهەمەكانی شیر و زیپكە، گرفتەكانی پێست و پیربوون.

سێیەم: شەكر، نەك تەنیا دەبێـە هۆی رێگرێك بۆ گیرانی كونیلەكانی پێست، بەڵكوو هۆكارێكە بۆ هەوكردن، چرچبوون، وشكی پێست. بەهەمانشێوە كاربۆهیدراتی ناتەندروست وەكو نان، برنج و هەڕشتە دەتوانن زیانبەخش بن بۆ پێست. باشترە برنجی قاوەیی و نانی جۆ بخورێت.

چوارەم: خوێ‌، كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر پێست و زیان بە تەندروستی پێست دەگەیەنێت، مەترسییەكانی زیادبوونی كونیلەكانی پێست زیاد دەكات و  هایدراتی لەش كەم دەكاتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی لەش، ئەگەر زۆر بەكارهێنرا ڕەنگە ببێتە هۆی چرچبوونی پێست و زیپكە، هەوكردنی پێست.

پێنجەم: ئاردی سپی، ئاردی سپی لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ئاوێتەی شەكر، بەمەش زیان بەپێست دەگەیەنێت بەهەمانشێوەی شەكری دروستكراو ، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی هەوكردن، چرچی، وشكبوونەوەی پێست، ئەگەر بەشێوەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت.

ئەو خۆراكانەی كە پێویستن بۆ پێست ئەمانەن:
تەماتە: دژی سووتانەوەیە بەهۆی خۆر و ڕێ لە زیانەكانی نەخۆشی دڵ دەگرێت.
چوكلێتی تاڵ: پێست لووس دەكات و روخسار باشتر دەكات.
گوێز: لاستیكی پێست باشتر دەكات و یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدات.
میوە: پێكهاتەی پێست باشتر دەكات و چرچی كەم دەكاتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد