فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر په‌رده له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نهێنی حزبه‌كه‌ی و میلیشیاكان و حه‌شدی شه‌عبی لاده‌بات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی واژوویان كردووه تا كه‌ركووك به‌ده‌سته‌وه بده‌ین.
ئه‌سه‌سه‌رد له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی له قسه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی كرده‌وه كه دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ناڵی سكای نیوزی ئه‌مه‌ریكی گوتی، به ڕه‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕێككه‌وتووین و كشاوینه‌ته‌وه.
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێ، دوای زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركووك، بۆ ڕاگرتنی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه 38 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندبوون به ڕاده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به هێزه‌كانی عێراق.
له به‌شێكی تری كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه ده‌ڵێ، دوای خوێندنه‌وه و پێدانی ڕێنمایی له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه، هه‌مووان واژوویان كرد و په‌سه‌ندیان كرد و درایه ده‌ستی هه‌ڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی.
پاش چه‌ند ڕۆژێك له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، بافڵ تاڵه‌بانی له كه‌ناڵی سكای نیوزی ئینگلیزی دیدارێكی سازكرا و گوتی، دوای گفتوگۆكردن پێشنیازێكمان بۆ هات كه هێزه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌یوان، من به‌ڵگه‌م له‌به‌رده‌سته، له‌لایه‌ن 38 كه‌س له كۆی 50 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه واژووكراوه.