وێنه‌ی چه‌ندان شێوه‌ی ترسناك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌ته‌وه كه خه‌ڵك وا ده‌زانن شیرینییه و ڕۆژانه له كۆمێنت و پۆست‌دا یه‌كتری پێ داوه‌ت ده‌كه‌ن.
بۆ یه‌كه‌مجار "
وشه" نهێنییه‌كانی ئه‌و شێوه ترسناكانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه به پارچه شیرینی له شێوه‌ی سه‌ری منداڵ، قۆڵ، چاو، ددان و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته ناسراون.
"كیكسوان لیم" كچێكی 26 ساڵی سه‌نگافوورییه، له زانكۆیه‌كی شاری ئیندهۆڤنی هۆڵه‌ندا له به‌شی دیزاین و گرافیك ده‌خوێنێت، زۆربه‌ی كاته به‌تاڵه‌كانیشی به دیزاینی جۆراوجۆری ترسناك به به‌كارهێنانی سیرامیك ته‌رخان ده‌كات.
ئه‌و كچه ده‌زانێ كه كاره‌كانی ترسناكه و لای خه‌ڵك زۆر به بێزكردنه‌وه ناوی ده‌هێنرێت، به‌ڵام دڵی به كاره‌كانی خۆشه و بڕیاری داوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری، تا سه‌ركه‌وتن و ناوبانگێكی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
حه‌زی له دروستكردنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی منداڵه، بۆیه له سیرامیك شێوه‌كان ده‌كێشێت و به‌رده‌وام زه‌ڕه‌بین به‌كار ده‌هێنێت، تا بتوانێت به باشترین شێوه ڕه‌نگی به‌رهه‌مه ترسناكه‌كانی بكات.
له ئینستاگرام هه‌ژماری
qimmyshimmy هه‌یه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی
www.qimmyshimmy.com تایبه‌ت به كاره‌كه‌یه‌تی، ده‌توانی له ڕێیانه‌وه ته‌واوی كاره‌كانی ببینیت.