توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ری خستووه له ساڵی 2000 تا 2015، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری منداڵیان ده‌بێت، دوو هێنده بووه له دنیادا، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌كه %12 بووه به %21.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كرێ و ژیانی منداڵ له مردن ڕزگار بكات، بۆ ڕێژه‌ی %10 بۆ 15ی حاڵه‌تی له‌دایكبوونه‌كان، پێویسته به‌هۆی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی دێته ڕێی هه‌ندێك له ژنان وه‌ك وه‌ستانی منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی، خوێنبه‌ربوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
ژنان ده‌توانن داوای نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن به‌هۆی دووچاربوونی هه‌ندێك حاڵه‌تی خراپ له كۆتاییه‌كانی سكپڕییان، ترسان له ژانی منداڵبوون یان ترسان له زیان گه‌یشتن به حه‌وز و تێكچوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سێكسییان.
پێویسته ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كرێت، به‌ڵگه‌ی زیاتر و زیاتری پزیشكی ده‌ری ده‌خات ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌بن، ئه‌گه‌ری تووشبوون به گیروگرفتی هۆڕمۆنی، جه‌سته‌یی، به‌كتریایی و پزیشكی‌یان هه‌یه له‌كاتی له‌دایكبوونیان، هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌ی ورد نه‌كراوه له‌سه‌ر مه‌ترسییه درێژخایه‌نه‌كان، به‌ڵام مه‌ترسییه كورتخایه‌نه‌كان بریتین له گۆڕان له گه‌شه‌سه‌ندنی سیسته‌می به‌رگری كه ئه‌مه‌ش ده‌كرێ مه‌ترسی تووشبوون به هه‌ستیاریی و ڕه‌بۆ زیاد بكات و به‌كتریا پێویسته‌كانی ناو گه‌ده بگۆڕێت.
په‌نابردنه به‌ری ژنانی دووگیان ته‌نیا له‌به‌ر نه‌خۆشی و باری نائاسایی، وه‌ك قه‌ڵه‌ویی و په‌ستانی خوێن.. هتد، یان به‌هۆی ترسیان له ژانی منداڵبوونه‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌كرێ به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌مێكی پزیشكی باشی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه بێت بۆ ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان ده‌بێت، یان نه‌بوونی چاو‌دێر و شاره‌زای پێویست له بواری یارمه‌تیدان و چاودێریی ژنانی ژانگرتوو.
هه‌رچۆنێك بێت پێویسته ژنانی دووگیان هه‌میشه ڕاوێژ و ئامۆژگاری له كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر منداڵبوونهكهیان به‌شێوازی سروشتی یان نه‌شته‌رگه‌ری.
وشه/ محه‌مه‌د شابان