ده‌زگاى رۆژنامه‌وانى" وشه" ئه‌م ساڵ به چوار كتێبى گرنگ و نوێ له پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تى كتێب له هه‌ولێر به‌شدار ده‌بێت.
پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ كتێب له رۆژى چوارشه‌مى رابردوو كرایه‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه كه بڕیاره 10 رۆژ بخایه‌نێ. ده‌زگاى رۆژنامه‌وانى "وشه" به چوار كتێب به‌شدارى كردووه، كه ئه‌وانیش بریتین له"ره‌شه‌باى ئۆكتۆبه‌ر"،" ژانى ژن و ئاڵۆشى پیاو" و" روانینێك له تراجیدیا"،" 40 چیرۆكى تراژیدیاى ژنانى ئێزدى".
كتێبى یه‌كه‌م" ره‌شه‌باى ئۆكتۆبه‌ر" كتێبێكه له‌لایه‌ن سه‌رباز عه‌بدولره‌حمان نووسراوه، به‌شێوه‌یه‌كى كۆكردنه‌وه‌ى دیكیۆمێت كارى له‌سه‌ر رووداوى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كردووه، ئه‌م كتێبه‌یان نوێترین كتێبه كه له‌لاى ده‌زگاى" وشه" چاپ كراوه.
كتێبى"ژانى ژن ئاڵۆشى پیاو" كتێبێكه چه‌ندان به‌سه‌رهاتى ژنان له‌خۆده‌گرێت، كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا سته‌میان لێكراوه. هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كانى كتێبه‌كه راسته‌قینه‌ن له په‌ڕاوى پۆلیس و شه‌ڵته‌ره‌كان وه‌رگیراون، كتێبه‌كه له‌لایه‌ن ئیڤان عه‌بدولره‌حمانى رۆژنامه‌نووس نووسراوه.
كتێبى سێیه‌م"روانینێك له تراجیدیا" لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌ده‌بییه، له‌لایه‌ن حوسێن له‌تیفى نووسه‌ر كراوه، ئه‌م كتێبه توێژینه‌وه‌یه‌كى تێروته‌سه‌له له‌سه‌ر چه‌مكى"تراجیدیا" گرنگى ئه‌و كتێبه له‌وه دایه، له‌ڕووى پراكتیكه‌وه باس له تراجیدیا ده‌كات له ئه‌ده‌بى كوردى و نموونه‌یش به ئه‌حمه‌دى خانى و شێركۆ بێكه‌س ده‌هێنێته‌وه.
كتێبى" 40 چیرۆكى تراژیدیاى ژنانى ئێزدى" ئه‌م كتێبه‌یش باس له 40 دۆسیه‌ى ژنانى ئێزدى ده‌كات، له‌لایه‌ن فریاد محه‌مه‌دى رۆژنامه‌نووس ئاماده كراوه، له‌م كتێبه‌دا ئه‌و ژنانه‌ى بوونه‌ته قوربانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، خۆیان رووداوه‌كان ده‌گێڕنه‌وه.
سه‌رجه‌م ئه‌و كتێبانه له "ماڵى وه‌فایى" له‌ناو پێشه‌نگاى كتێب له هه‌ولێر ده‌ست ده‌كه‌ون. "وشه" دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی سه‌ربه‌خۆیه له هه‌رێمی كوردستان.