هاووڵاتییان: سلێمانی نا ئارامە

:: PM:07:29:14/10/2018 ‌
زۆربوونی رووداوەكانی دزی لە سلێمانی سەرەڕای پلانی هێزە تەناهییەكان نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروست كردووە و ئاماژە بە نارامی دەكەن.

رێوان كەریم كە هاووڵاتییەكی سلێمانییە بە "وشە"ی راگەیاند، زۆربوونی رووداوەكانی دزی و كۆنتڕۆڵ نەكردنی لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە نا ئارامی دەروونی لێكەوتووەتەوە و هاووڵاتییان هەست ناكەن ماڵەكانیان پارێزراوە.

زیاتر گوتی، هەندێك لەو دزیانە لەلایەن كەسانێكەوە دەكرێت كە كەسانی گەورە لە پشتیانەوەن، بۆیە كاتێك دەگیرێن بە زوویی ئازاد دەكرێن.

هاوكات مامۆستا تەها حوسێن پسپۆڕی دەروونی بە "وشە"ی گوت، یەكێك لە تێداویستییەكانی ژیانی هەر تاكێك دابینكردنی ئارامی و دڵنیایییە، چونكە هەر تاكێك بە كۆمەڵێك پێوەندی كۆمەڵایەتی و بارودۆخدا گوزەر دەكات كە پێویستی بە ئارامی و دڵنیایی هەیە، ئەم ئارامیەش بەشێكی خۆی دەبینێتەوە لە پاراستنی سەرو ماڵ و پاراستنی هەر كەسایەتیەك لە كۆمەڵگاكەدا.

" هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی وەك كوشتن و دزیكردن یان هەر حاڵەتێكی تری نا ئارامی دەبێتە هۆی كۆمەڵێك دڵەراوكێ لەناو خەڵكیدا و خەڵك هەست دەكات ئارامی نەماوە و سەرەكیترین پێداویستی ژیان كە دابینكردنی لایەنی تەناهییە" پسپۆڕە دەروونییەكە وای گوت.

ئەو پسپۆڕی دەروونییە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هەر كاتێك ئەم ئارامیە دابین نەكرا لە كۆمەڵگەدا و خەڵكی گرەنتی ئەوەی نەبوو سەرو ماڵی پارێزراوبێت ئەوكات هەست بە نائارامی دەكات. هەروەك دووپاتی لەوە كردەوە كە بۆ شایی تەناهیی دروست بوو كەسانێك ناوێرن بڕێكی زۆر پارە لەگەڵ خۆیان هەڵگرن و  دوكانەكانیان بە پارەیەكی زۆرەوە بە ئارامی جێبهێڵن.

سلێمانی/  هەستیار



وشە - سه‌رخێڵ هاشم