له كتێبێكدا كه به‌م نزیكانه بڵاو ده‌بێته‌وه، ترسناكترین پێشبینى زاناى فیزیكى به‌ناوبانگ ستیڤن هۆكینگ ئاشكرا ده‌بێت، كه بۆ ئایینده‌ى مرۆڤایه‌تى هه‌بووه.
پێگه‌ى
سپۆتنیكى رووسى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له 16ى ئه‌م مانگه دوایین كتێبى ستیڤن هۆكینگ بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ناوى"وه‌ڵامى كورت بۆ پرسیارى رژد". له‌م كتێبه‌دا ترسناكترین پێشبینى ئه‌م زانایه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ستیڤن پێشبینى ئه‌وه ده‌كات ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌هۆى تواناكانیان گۆڕانكارى له سیسته‌مى بۆماوه‌یى بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى چاككردن له DNA منداڵه‌كانیان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى زیره‌كتر بن و تواناى به‌رگریان زیاتر بێت و ته‌مه‌نیشیان درێژتر بێت، ئه‌مه‌یش مرۆڤێك په‌یدا ده‌بێت، كه توانایه‌كى له راده‌به‌ده‌ریان ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه له مانه‌وه‌ى مرۆڤه‌كانى تر ده‌كه‌ن.
ستیڤن هۆكینگ ده‌ڵێ" ده‌ركه‌وتنى مرۆڤى خاوه‌ن تواناى له‌راده‌به‌رده‌ر، راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى كێشه‌ى سیاسى گه‌وره، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناتوانن له‌به‌رانبه‌ریان به‌رگریى بكه‌ن".
ستیڤن هۆكینگ یه‌كێكه له زانا به‌ناوبانگه‌كانى فیزیك، له ساڵى 1942 له دایكبووه و له مارسى ئه‌مساڵ كۆچى دوایى كرد، خاوه‌ن چه‌ندان داهێنان و دۆزینه‌وه‌ى گرنگه له بوارى زانست‌دا.