دایكانی ئەندەنووسیا منداڵەكانیان لە ئینستاگرام دەفرۆشن

:: PM:09:55:14/10/2018 ‌

پۆلیسی ئەندەنووسیا رای دەگەیەنێت كردەیەكی منداڵفرۆشتنیان وەستاندووە كە وەك بانگەشەی بۆ دەكرێ خەریكی كڕین و فرۆشتنی منداڵانبوون لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پۆلیسی ئەندەنووسی ڕای گەیاند چوار كەسیان گرتووە لە دووەم گەورەترین شاری ئەندەنووسیا، سورابایا، بەتۆمەتی كڕین و فرۆشتن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام.

كاتێك بە حاڵەتەكە زانراوە دەسەڵاتداران ئاگادار كراونەتەوە بە بوونی هەژمارێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەژێر ناوی "ڕاوێژكاری تایبەتی دڵ"، كە وا خۆی نیشاندەدات ڕاوێژی خانمانی دووگیان دەكات و خزمەتگوزاری هەڵگرتنەوەی منداڵیان پێ دەبەخشێت، بەڵام لە ڕاستیدا مامەڵەی بازرگانی منداڵان دەكات. 

سەرۆكی یەكەی بەدواداچوونی تاوان لە شاری سورابایا، سودامیران، گوتی كە تیمەكەیان هەوڵیكی فرۆشتنی منداڵێكی ١١ ساڵیان راگرتووە كاتێك لەلایەن دایكێكی ٢٢ ساڵەوە وستراوە بفرۆشرێت لە ڕێگەی نامە ناردن، وەك دەگوترێت دایكەكە ڕازیبووە بە فرۆشتنی منداڵەكەی بە نرخی ٩٨٧ دۆلار.

ئەو هەژمارەی ئینستاگرام تا هەینی ڕابردوو كارا بووە و زیاتر لە ٧٠٠ فۆڵۆوەرزی هەبووە و زیاتر لە ساڵێكە داندراوە.

هەژماری ئینستاگرامەكە پڕ بووە لە وێنەی سۆنەری منداڵی ناو سكی دایك و لە پاڵیدا تەمەن و ڕەگەز و ئاینەكەیان نووسیوە، پاشان ژمارەی تەلەفوونی كەسێك و داواكراوە تا زووە هەر كەس دەیەوێت هەڵی بگرێتەوە با نامە بنێرێت.

شایەنی باسە وڵاتی ئەندەنووسیا بە سەرچاوە و بارەگای سەرەكی فرۆشتنی مرۆڤ دادەنرێت و ڕێخراوی نێودەوڵەتی "یونیسێف" خەمڵاندوویەتی كە ساڵانە سەد هەزار منداڵ دەفرۆشرێت لە وڵاتەكەدا و زۆرینەشیان بەزۆر دەبرێنە بازرگانی سێكسەوە.

وشە/محەمەد شابان






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل