ئیتاڵیا لە خولەكی 90 سەركەوتنی بەدەستهێنا و ئەمڕۆش ئیسپانیا و ئینگلتەڕا یارییان هەیە

:: AM:09:09:15/10/2018 ‌

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپادا لە خولەكی 90 سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی پۆڵەندا بەدەستهێنا و بەمەش یەكەم سەركەوتنی لە خولەكەدا تۆمار كرد.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەچوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی چوارەمی كۆمەڵەی سێیەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی سیلیزیا بووە مێوانی هەڵبژاردەی پۆڵەندا.

هەڵبژاردەكە لە خولەكی 90 لە رێگەی بەرگریكارەكەی كریستیانۆ بیراگی گۆڵی سەركەوتنی تۆمار كردبوو.

پێش ئەم گۆڵەش هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە رێگەی هێرشبەری یانە ناپۆلی ئینسینی لە خولەكی 65 گۆڵێ تۆمار كردبوو، بەڵام بە بڕیاری ناوبژیوان بەهۆی بوونی ئۆفسایدەوە گۆڵەكە رەت كرابووەوە.

بەم سەركەوتنە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یەكەم سەركەوتنی لە خولەكەدا تۆمار كرد و بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ هاتە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی سێیەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی پۆڵەنداش بە خاڵێك لە ریزبەندی سێیەم كۆتایی مایەوە، لەم كۆمەڵەیەدا هەڵبژاردەی پورتوگال بە 2 سەركەوتن بەرامبەر هەڵبژاردەكانی پۆڵەندا و ئیتاڵیا و بە 6 خاڵ ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەكەی گرتووە.

ئەنجامی یارییەكانی تری دوێنێ یەكشەم لە گەڕی چوارەمی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەمشێوەی خوارەوە بوو:-

رۆمانیا 0-0 سڕبیا

رووسیا 2-0 توركیا

ئازەربایجان 1-1 ماڵتە

دوورگەكانی ڤارۆ 1-1 كۆسۆڤۆ

ئیسڕائیل 2-0 ئەلبانیا

لیتوانیا 1-4 مۆنتینیگرۆ

هەروەها ئەمڕۆ دووشەمیش سەعات 9:45ی شەو چەندان یاری تریش لە گەڕی چوارەمی كۆمەڵەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا بەمشێوەی خوارەوە بەڕێوەدەچن:-

ئیسپانیا – ئینگلتەڕا

ئایسلەندا – سویسڕا

بۆسنە و هێرسك – ئیرلەندای باكور

ئیستۆنیا – هەنگاریا

فینلەندا – یۆنان

بیلارووسیا – مۆلدۆڤا

لۆكسەمبۆڕگ – سان مارینۆ



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م