سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قه‌راری عێراقی ئاشكرای كرد، هاوپه‌یمانی بنیاتنان و ئیسلاح هه‌ریه‌كه‌یان نۆ وه‌زاره‌ت له حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی وه‌رده‌گرن و كوردیش سێ وه‌زاره‌ت و توركمانیش وه‌زاره‌تێكی به‌رده‌كه‌وێت و وه‌زاره‌ته ته‌ناهییه‌كانیش به كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ ده‌درێت.
ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قه‌راری عێراقی له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
سه‌باح" گوتی، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان نۆ وه‌زاره‌ت به هاوپه‌یمانی ئیسلاح و نۆی تر به هاوپه‌یمانی بنیاتنان ده‌درێ، سێ بۆ كورد و یه‌كێكیش به‌ر توركمان ده‌كه‌وێت، وه‌زاره‌ته ته‌ناهییه‌كان له دابه‌شكاری پێكهاته و حزبی ده‌رده‌چن و دراونه‌ته ده‌ست سه‌رۆك وه‌زیران كه كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی بۆ دیاریی بكات، هه‌ر كوتله‌یه‌كییش بۆی هه‌یه پێنج كاندید پێشكه‌ش بكات و سه‌رۆك وه‌زیران بڕیار له یه‌كێكیان ده‌دات.
نوجێفی گوتی، ئه‌ركی عادل عه‌بدولمه‌هدی قورسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاندیدی سازانی هه‌ردوو هاوپه‌یمانییه، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كان فشار دروست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ كاندیدی پۆسته وزارییه‌كانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌شیمانی له پرۆسه‌كه نییه و هه‌مووان پشتیوانی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن، تا به زووترین كات باشترین كابینه‌ی وه‌زاره‌تی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق بكات.