ئەیاكس نرخی هەردوو ئەستێرە لاوەكەی بۆ بەرشەلۆنە دیاری كردووە

:: AM:09:53:15/10/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵەكانی بەتەواوی چڕكردۆتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ هەردوو ئەستێرەی لاوی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

دوو ئەستێرەكەی یانەی ئەیاكس برێتین لە فڕانكی دی یۆنگی تەمەنی 21 ساڵ كە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات لەگەڵ ماتیاس دی لیختی تەمەنی 19 ساڵ كە بەرگریكاری ناوەڕاستە.

رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: هەردوو یاریزانە لاوەكە لەسەر یانەی بەرشەلۆنە بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ دەكەوێ.

بەگوێرەی رۆژنامەكە یانەی ئەیاكس نرخی دی لیختی بە 50 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی بەرشەلۆنە هەژمار كردووە، هەروەها نرخی دی یۆنگیش بە 80 ملیۆن یۆرۆ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەندان یانەی گەورەی تری ئەوروپاش ئامادەییان پێشانداوە بۆ كڕینی هەردوو ئەستێرە لاوەكەی یانەی ئەیاكس لەوانەش یانەكانی مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد و تۆتنهامی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م