كتێبه مه‌زنه‌كه‌ی خانی بۆ هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی هاتووه‌ته وه‌رگێڕان و چاپ كراون، له ئێواره كۆڕێكی ئه‌كادیمیای كوردیدا، بۆ یه‌كه‌م جار له كوردستان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
كتێبی به‌ناوبانگ و شاكاری ئه‌ده‌بیاتی كوردی "مه‌م و زین"ی ئه‌حمه‌دی خانی، له‌لایه‌ن فریاد فازڵ عومه‌ر بۆ هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی هاتووه‌ته وه‌رگێڕان، چاپه‌كانیشیان ئاماده كراوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌كادیمیای كوردی له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاكاره مه‌زنه‌یشی له ئه‌ستۆ گرتووه، ڕۆژی چوارشه‌م 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، له ئێواره كۆڕێكدا سه‌عات چواری ئێواره، هه‌ردوو چاپه‌كه‌ی به زمانه‌كانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی، بۆ یه‌كه‌م جار له كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه و پێشكه‌شی میوانانی ده‌كات.
"مه‌م و زین" چیرۆكی ئه‌وینداریی دڵته‌زێنی كوڕێك به ناوی مه‌م و كچێك به ناوی زینه كه "ئه‌حمه‌دی خانی" شاعیری گه‌وره‌ی كورد له ساڵی 1962 له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكێكی ڕاستیدا به شێوه‌زاری كرمانجی كردوویه‌تی به مه‌سنه‌وییه‌كی به‌نرخ و درێژ، خانی ڕووداوه‌كانی ناو داستانه‌كه‌ی سه‌ر له‌نوێ به‌زیاتر له دوو هه‌زار و 550 دێر ھۆنراوه داڕشته‌وه، مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی یه‌كێك له به‌رھه‌مه گرینگه‌كانی وێژه‌ی كلاسیكی زمانی كوردییه، یه‌كه‌م جار له 1919 له ئیسته‌نبوڵ چاپ كراوه، دواتر "ھه‌ژار" شاعیر و نووسه‌ری كورد، ھه‌ر به ھۆنراوه بۆ سه‌ر زاراوه‌ی موكریانی وه‌رگێڕاوه.