به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك، ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 33 پله و نزمترین پله‌ش 16 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ری بوونی نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كان له كاته‌كانی ئێواره و له هه‌ندێ ناوچه هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 33 پله و نزمترین پله‌ش 18 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.