رۆناڵدۆ بە ڤیدیۆ گۆڵێكی جۆنیۆری كوڕی بڵاو دەكاتەوە

:: AM:10:10:15/10/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی تۆماركردنی گۆڵێكی سەرنجڕاكێشی جۆنیۆری كوڕی بڵاو كردەوە.

رۆنڵادۆ لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی تویتەر و ئینستگرام ڤیدیۆی تۆماركردنی دوو گۆڵی سەرنجڕاكێشی جۆنیۆری بڵاو كردەوە لەگەڵ تیپی منداڵانی یانەی یۆڤێنتۆس.

لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێ جۆنیۆری تەمەن 8 ساڵان لە یاریزانێكی تیپی بەرامبەر دەردەچێت و دواتریش بەشێوەیەكی سەرنجڕاكیش لە گۆڵپارێزیش دەبڕێت و گۆڵ تۆمار دەكات، هەروەها گۆڵی دووەمیشی بە ئارستەكردنی تۆپێكی بەهێزە بۆ ناو تۆڕی گۆڵ.

رۆناڵدۆ هاوینی رابردوو بە گرێبەستێك كە بەهاكەی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بوو لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بەیانەی یۆڤێنتۆسەوە كرد، دوای خۆشی كوڕەكەشی بردە تیپی منداڵانی یانە ئیتاڵییەكەوە.

رۆناڵدۆ لە كۆی بەشداریكردنی 8 یاریی رابردووی یانەی یۆڤێنتۆس لەم وەرزەدا تا ئێستا 4 گۆڵی تۆمار كردووە و 4 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م