ئەگەر لە مانچستەر یونایتد نەمێنێ دەچێتە چ یانەیەك؟

:: AM:10:26:15/10/2018 ‌

رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبەری بەلجیكی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی وێستگەی داهاتووی ئاشكرا كرد دوای جێهێشتنی یانەی شەیتانە سوورەكان.

لۆكاكۆ لە هاوینی 2017 لە یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە كرد.

رۆژنامەی (لاگازێتا دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی لە چاوپێكەوتنێكدا پرسیاری لە لۆكاكۆ كرد سەبارەت بە یاریكردن لە خولی ئیتاڵیا، ئەویش لە وەڵامدا رایگەیاند: خولی ئیتاڵیا؟ بۆ نا ئاواتەخوازیشم رۆژێك لە رۆژان لەم خولە گەورەیەی ئەوروپا یاری بكەم.

ئەم هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵییەی یانەی مانچستەر یونایتد چەند رۆژێكی تر لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر باشترین یانەی ئیتاڵیا كە یانەی یۆڤێنتۆسە یاری دەكات، رۆژی 23ی ئەم مانگە یاریی چوون ئەنجام دەدەن و دواتریش لە یاریی گەڕانەوەدا رۆژی 7ی مانگی داهاتوو یاریی گەڕانەوە ئەنجام دەدەنەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م