له ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خۆبه‌خشانی كه‌ركووك له كاتی قسه‌كردن بۆ میدیاكان پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كێتی كه‌ركووك و خاكیان فرۆشت و به خیانه‌تكاران ده‌ڵێ، داوه‌شێن باشتره له خاكفرۆشتن.
ئه‌و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه ده‌ڵێ، كوا دژه تیرۆر و هێزه ڕه‌شه‌كه هه‌مووی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه و به خۆبه‌خشی چه‌كی هه‌ڵگرتووه، مادام ئه‌وان ڕا ده‌كه‌ن با ئه‌و دۆشكانه بده‌ن خه‌ڵكی مه‌ده‌نی با به‌رگری له كه‌ركووك بكات.
پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كه به گریانه‌وه ده‌ڵێ، حه‌یامان چوو، وه‌ڵا دابوه‌شێن و دابڕزێن و بمرن باشتره، نه‌فره‌ت له غیره‌تتان، به ئێمه ده‌ڵێن چۆڵی بكه‌ن، بۆ چۆڵی بكه‌ین و بڕۆین له‌سه‌ر خاكی خۆمان؟.
خۆبه‌خشێكی تر ده‌ڵێ، خیانه‌ت نه‌بووایه به ئێرانه‌وه‌یش توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان نه‌بوو، هه‌موو دنیا به‌رگه‌ی كورد ناگرێ، به‌ڵام ته‌نیا به خیانه‌ت به ئێمه ده‌وێرن.
ئه‌و خۆبه‌خشه كه لایه‌نگری یه‌كێتییه له كه‌ركووك و به به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێ، نه‌فره‌ت له شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تتان كه ئه‌و خاكه به‌جێ ده‌هێڵن.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر ده‌ڵێ، چۆن ڕووتان دێ بڕۆن ئه‌و خاكه جێ بهێڵن، كه شه‌هید شێركۆ خۆی له پێناوی به‌خت كرد و ئه‌و هه‌موو دیله‌مان دا، خوا شه‌رمه‌زارتان بكات، هه‌ی خۆفرۆشینه. خۆ ئێوه شه‌ڕتان نه‌ده‌كرد، ئێمه ده‌مانكرد و نه‌ده‌ڕۆیشتن تا به‌سه‌ر لاشه‌كانمان گوزه‌ریان ده‌كرد.
سبه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تێپه‌ڕ ده‌بێ، كه گرووپێكی هه‌رزه و كاڵفامی ناو یه‌كێتی بۆ تاڵانكردنی نه‌وتی كه‌ركووك ئه‌نجامیان دا، به‌وهۆیه‌وه كه‌ركووك و خورماتوو خانه‌قینیان بێ ته‌قه ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد، ئه‌مه‌ش به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و پاسداری ئێرانی، له‌و كاته‌وه تا ئێسته زیاتر له 170 هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره‌بوون و دوو هه‌زار خانوو و دووكانی هاووڵاتییانی كورد سووتێنرا و ته‌قێنرایه‌وه، جینۆسایدی خه‌ڵكی خورماتوو كرا، كوشتن و تاڵانی و ڕه‌شبگیری به چڕی ده‌ستی پێ كرد و به‌رده‌وامی هه‌یه، به عه‌ره‌بكردن و قه‌ده‌غه‌ی زمانی كوردی له‌و ناوچانه كرا.