ژنێکی تەمەن 77 ساڵ، لە تەمەنی 13 ساڵییەوە ڕۆژانە چوار قوتو خواردنهوهی گازیی خواردووەتەوە، بێجگە لەوەش هیچ خواردنەوەیەکی تری نەخواردووهتەوە، تهنانهت ئاویشی نهخواردووهتهوه.
"
جاکی پەیج" ئهو ژنه به تهمهنهیه، كه دایکی چوار منداڵە و لە تەمەنی 13 ساڵییەوە، کە دەکاتە ساڵی 1954 هەموو ڕۆژێک چوار قوتو خواردنهوهی گازیی جۆری پیپسی دەخواتەوە و ئەم ڕێژە زۆرەی خواردنهوهیهش یەکسانە بە خواردنی سێ ملیۆن کڵۆ شەکر.
جاکی پەیج سەرەڕای خواردنەوەی ئەم بڕە زۆرە لە خواردنهوهی گازیی دەڵێت: من کەسێکی تەندروست و لەشولار ڕێکم، بەخۆشم ناڵێم ئالوودە، تەنها ئەوەیە من حەزم لێیەتی و حەزم لە هیچ خواردنەوەیەکی تر نییە.
خاتوو پەیج زیاتر دەڵێت: "حەزم لێی نییە خواردنهوهكانم لەناو دەبەدا بێت، دەمەوێت تەنها لەناو قوتودا بێت، ههروهها دەبێت تازە و ساردیش بێت، هەندێک کەس لەوانەیە پێیان وا بێت ئەمە شتێکی سەیرە، بەڵام من گوێ بەقسەی کەس نادەم، حەزم لە خواردنەوە کحولییەکان نییە، هەموو بەیانییەک هەر کە هەستام قوتویەک لە پیپسی دەخۆمەوە".
شایەنی باسە خۆشەویستی خاتوو پەیج بۆ خواردنهوهی گازیی بە ئەندازەیەکە، کاتێک لە نەخۆشخانەی لهدایكبوون بووە تا منداڵەکانی ببێت، لهگهڵ ئهوهی دهبوو ئاوی یان شهربهت بخواتهوه، هیچ خواردنەوەیەکی نەخواردووەتەوە، لەبەرئەوەی داوای پیپسی كردووه و دكتۆرهكانیش ڕێگهیان پێی نهداوه بیخواتهوه.
هەندێ کەس بەخاتوو پەیج دەڵێن ئالوودەی کافاین بووە و ئەوەی دەیکات تەندروست نییە، بەڵام ئەو وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: "گەر ئالوودەی کافاین بم یان نا، نازانم، بەڵام ئهوهتا من 77 ساڵم و تا ئێستهش ژیاوم و تەندروستم".
وشە/ محەمەد شابان