لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆپێشاندانە

:: AM:11:33:15/10/2018 ‌
ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیانی هەردوو كۆلێژی كتاب و قەڵەم لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستی پێ‌ كرد بەمەبەستی قبوڵكردنی بڕوانامەكانیان.

ئەمڕۆ دووشەم 15ـی تشرینی یەكەم، لە یاداشتی قوتابیانی هەردوو زانكۆی كتاب و قەڵەم لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوێندرایەوە تێیدا هاتووە، بڕیارەكانی وەزارەت بەرپرسیارەتی تێدا نییە و ڕەچاوی هیچ بنەمایەك نەكراوە.

لە یاداشتەكەی ئەو قوتابیانە ئاماژە دراوە، ئەو زانكۆیە لە ساڵی 2014 دامەزراوە، بەڵام وەزارەت لە ساڵی 2016 دەڵێت دان بە بڕوانانەكانیان نانێین ئەوەش پێچەوانەی هەموو ڕێنوێنییەكانی خوێندنە لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

نوێنەری ئەو قوتابیانە كە چووە ژوورەوە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت گوتی، بەهیچ شێوەیەك ئێمە لەسەر مافەكانی خۆمان سازش ناكەین، بەڵكوو ئەوە وەزارەتە دەبێت لە بڕیارەكانی خۆی پاشگەز بێتەوە كە بڕیاری بێ‌ سەرو بەرە دەردەكات.

لە ماوەی پێشوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگەداری بڵاو كردبووەوە كە خوێندن لەو دوو كۆلێژە ڕێ پێدار و نییە و بڕوانامەكانی جێگەی قبووڵ نییە، بەڵام ئێستە ئەو دوو كۆلێژە لەلایەن حكوومەتی عێراق مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتووە بۆ خوێندن.




وشە - رامیار جەواد