سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ژاپۆن دووپاتیان كرده‌وه، كه حكوومه‌تی ژاپۆن ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه، بۆ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له جیبۆتی كه به‌سه‌ر گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ره‌ب و سوور ده‌ڕوانێت.
رۆژنامه‌ی "
سانكی شیمبون"ی ژاپۆنی له زاری سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ژاپۆن بڵاوی كرده‌وه، تۆكیۆ ئاماده‌كاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره له ده‌روازه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی ده‌ریای سوور و عه‌ره‌ب له جیبۆتی دروست بكات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كه‌م بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی ژاپۆن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژاپۆن چالاكییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌م دواییه زۆر كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام ئێسته تۆكیۆ سیاسه‌تێكی پێچه‌وانه‌ی ه‌ئمه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و یه‌كه‌م بنكه‌ی سه‌ربازی له جیبۆتی دروست ده‌كات، له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی 12 هێكتار و بڕیاره باڵه‌خانه و وێستگه و شوێنی فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی و هه‌موو پێداویستییه‌كی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی پێشكه‌وتووی لێ بنیات بنێت.
له ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، دروستكردنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ژاپۆن له جیبۆتی وه‌ك هه‌نگاوێكی گه‌وره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین لێكده‌درێته‌وه، چونكه له‌م دواییه كۆماری چینی میلیش بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له جیبۆتی گه‌وره‌تر و به‌هێزتر كردووه و ده‌یه‌وێ هه‌ژموون به‌سه‌ر ده‌ریا و ڕێڕه‌وه ئاوییه ستراتیجییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌وروپا بسه‌پێنێت.