له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێك له ڕۆمادا، زانایان و پسپۆران بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گۆڕه هی منداڵێكی خوێنمژ بووه و دوای پشكنین و توێكاریش ئه‌و ڕاستییه‌یان به زانست سه‌لماندووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، زانایان گۆڕێكی تایبه‌ت به منداڵیان له شاری ڕۆمای ئیتاڵیا هه‌ڵداوه‌ته‌وه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار و 600 ساڵ به‌ر له ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه منداڵێكی خوێنمژی تێدا بووه.
زانایان دوای پشكنین و توێكاریی بۆ ئێسكهپهیكهرهكهی بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و منداڵه ته‌مه‌نی ته‌نیا 10 ساڵ بووه، به‌هۆی ئه‌و به‌رده‌ی كه به ددانهكانییهوه نووسابوو، بۆیان ده‌ركه‌وت كه خوێنمژ بووه، چونكه ئه‌فسانه‌یه‌ك هه‌یه باس له‌وه ده‌كات، خوێنمژه‌كان له گۆڕدا به‌رد به ددانیانه‌وه ده‌نووسێت و ده‌بێته كه‌ڵبه، تا زیندوو نه‌بنه‌وه.
پسپۆران له درێژه‌ی توێژینه‌وه‌كانیاندا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه كرد، به‌ڵام دڵنیا نه‌بوونه‌وه له‌وه‌ی كچ یان كوڕ بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه پێش ئه‌وه‌ی بمرێ تووشی نه‌خۆشی مه‌لاریا بووه.
مامۆستایه‌كی پسپۆری زانستی ئاسه‌واره كۆنه‌كان له زانكۆی ئاریزۆنای ئه‌مه‌ریكا گوتی: هه‌تا ئێسته شتێكی وه‌ك ئه‌م ئێسكه‌په‌یكه‌ره سه‌یر و نامۆم نه‌بینیوه.
هه‌ندێك له پسپۆران ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن، كه ئه‌و منداڵه به مه‌به‌ست به‌رده‌كه‌ی كردووه‌ته ده‌می، واته خۆی وای كردووه به‌رد له‌ناو ده‌میدا بمێنێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه زیندوو نه‌بێته‌وه.