په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه كه بژاره‌ی هێزه شیعه‌كان جیا له عادل عه‌بدولمه‌هدی، "رێكنه‌كه‌وتن و ره‌نگه جه‌نگی ناوخۆیی بێت"، هاوكات پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی به "جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور"ـه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. به‌ڵام سیاسه‌توانێك ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا سه‌قامگیر بێت، عێراق باش ده‌بێت.
دوای چوار مانگ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هاته هه‌ڵبژاردن، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌یش سه‌رۆك كۆمار هاته هه‌ڵبژاردن و به‌خێراییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراویش عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق هاته راسپاردن، به‌ڵام ئاخۆ له سایه‌ی ئه‌و هه‌موو مه‌رجانه‌ی بۆی دیاری كراوه و ئه‌و هه‌موو ته‌نگژانه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، عه‌بدولمه‌هدی ده‌توانێ سه‌قامگیری بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه؟.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته روو كه گه‌وره‌ترین كێشه له به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئێسته دیاریكردنی كه‌سانی ده‌ستپاكه بۆ كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، چونكه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عێراق گه‌نده‌ڵییه كه وایكردووه ده‌ستووری جێبه‌جێ نه‌كرێت و مافی هاووڵاتییان و پێكهاته‌كان نه‌درێت.
جاف زیاتر گوتی، دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌كیی شیعه هه‌بوون یه‌كیان سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ویتریان سه‌ر به ئێران، هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تیان دیاری بكردایه، حكوومه‌ته‌كه ده‌ڕووخا، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی سه‌ر به ئێران دایبنایه سزای ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر عێراق ده‌هاته سه‌پاندن، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا دیاری بكردایه، لایه‌نگرانی ئێران هه‌وڵی رووخاندنیان ده‌دا، بۆیه په‌نایان بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی برد وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی بێلایه‌ن.
"عه‌بدولمه‌هدی پاڵه‌په‌ستۆ قبووڵ ناكات و هه‌ر كاتێك پاڵه‌په‌ستۆی خرایه سه‌ر، له‌وانه‌یه حكوومه‌ته‌كه‌ی پێك نه‌هێنێت یان دوای پێكهێنانی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، بۆیه بژاره‌ی دووه‌می هێزه سیاسییه‌كان چاره‌نووسێكی نادیار و ره‌نگه جه‌نگی ناوخۆیی بێت" جاف وای گوت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عێراق كه هۆكار و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كانیشه، جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووره، چونكه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كان گه‌نده‌ڵییه و ده‌ستوور رێ به گه‌نده‌ڵی نادات. بۆیه پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی عه‌بدولمه‌هدی له چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كان، به "جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور" ده‌به‌ستێته‌وه.
له دوای 2003وه كاتێك عێراق له چنگی رژێمی سه‌دام حوسێن رزگار كرا، وڵاتێكی وێرانه و شه‌كه‌ت به جه‌نگ و گه‌مارۆ بوو، دوای ئه‌وه‌یش تا ئێسته نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌یان ته‌نگژه‌ی ئابووری له قه‌رز و بێكاری و هه‌ڵاوسان و كورتهێنانی بودجه و ته‌ناهی له جه‌نگی بزاوه تیرۆریستی و تایفی و ته‌قینه‌وه روویان له‌و وڵاته كردووه، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه چاوه‌ڕوانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در سێ مه‌رجی بۆ دانراوه، یه‌كه‌م: نابێ هیچ پارتێكی سیاسی دامه‌زرێنێت یان بچێته پاڵ حزبێك له ماوه‌ی بوونی له ده‌سه‌ڵات. دووه‌م: نابێ خۆی بۆ دووه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران یان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاندید بكات. سێیه‌م: پابه‌ند بێت به پرۆگرامێكی حكوومه‌ت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا.
هاشم حبووبی جێگری ئه‌مینداری گشتیی حزبی ویفاقی وه‌ته‌نی عێراق و یه‌كه‌م جێگری ئه‌یاد عه‌لاوی، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و دۆخه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی تیایدا كاندید كراوه، تا ئاستێك هاوشێوه‌ی دروستبوونی حكوومه‌تی پێشووه، ئێسته هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان پاڵپشتی له‌و ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی لێ ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی حبووبی، "عادل عه‌بدولمه‌هدی به رێككه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان هاتووه و خۆی سه‌ر به هیچیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویستدا بیپارێزن، جیا له‌وه‌یش هاوپه‌یمانی سائیروون له‌و حكوومه‌ته به‌شدار نین، بۆیه ئه‌گه‌ر پێی ناڕازی نه‌بن، حكوومه‌ته‌كه ناتوانێ ته‌مه‌نی خۆی ته‌واو بكات، بۆیه من گومانم هه‌یه كه بتوانێ به‌رده‌وام بێت".
حبووبی روونی كرده‌وه، جێبه‌جێكردنی هه‌موو شتێك و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه شتێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی رێژه‌ییش ئاماژه‌یه كه ئێمه له‌سه‌ر رێی دروست ده‌ڕۆین، شتێكی باشه ئه‌نجوومه‌نێكی باڵا بۆ سیاسه‌ته ستراتیجییه‌كان هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی ناوه‌ندی بڕیار كه ده‌بێته مایه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسیی له بری بڕیاری تاكلایه‌نه، هه‌رچی پێوه‌ندیی هه‌رێم و به‌غدایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییه سه‌قامگیر و باش بێت، ئه‌وه عێراق باش ده‌بێت.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی سیاسه‌توانی دێرینی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سیسته‌می سیاسی له عێراق زۆر له رووخان نزیكه، ئه‌وه‌یش دوای فره‌وانبوونی دیارده‌ی ترازان و په‌رته‌وازه‌یی پارته‌كان و زیادبوونی ململانێی ده‌سه‌ڵات له نێوانیاندا، بۆیه كاندیدكردنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ رزگاركردنی سیسته‌می سیاسی و پاراستنیه‌تی، نه‌ك بۆ گۆڕینی سیسته‌مه‌كه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق پێویسته سه‌رۆكی حكوومه‌تی راسپێردراو له ماوه‌ی 30 رۆژدا وه‌زیر و پرۆگرامی حكوومه‌ته‌كه‌ی به نووسراو بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی وه‌رگرت، ئه‌وه سوێندی یاسایی ده‌خۆن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانی متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، ئه‌وكات كه‌سێكی تر بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت دیاری ده‌كرێت.