به‌هۆی بڕیارێكی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه سەدان
كاسبكار له سلێمانی مەترسی ئەوەیان لی دەکرێ بێکار ببن و به‌رپرسانی شاره‌وانیش
زانیاری ناده‌ن.
ئەمڕۆ دووشەمم 15ی تشرینی یەکەم، کاسبکارانی "مەیدانی
دارەکە" کە دەکەوێتە نزیک عەربەت لە دژی کۆمپانیایەک کە دەیەوێت لە شوێنی کارەکەیاندا
پرۆژەیەک دروست بکات گرد بوونەوە.
به‌همه‌ن عه‌لی، یه‌كێك له كاسبكاره‌كان به "وشه"ی
راگه‌یاند، کاتی خۆی حکوومەت ئەو شوێنەی بۆ دیاری کردوون، بەڵام کۆمپانیایەک بۆ جێبەجێکردنی
پرۆژەکە مامەڵەی لە شارەوانی کردووە و مۆڵەتی پێداون.
ئەو کاسبکارانە کە نزیکەی 200 دووکاندارن داوا
دەکەن حکوومەتی هەرێم رێ بەو کۆمپانیایە نەدات شوێنەکەیان لێ تێک بدات، ئەگەر رێگەشی
پێدا دەبێت قەرەبوویان بکاتەوە، چونكه ئه‌وان بێكار ده‌بن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، لە
شارەوانیی سلێمانییەوە نووسراوێک ئاراستەی نوێنەری ئەو کاسبکارانە کراوە و پێیان
گوتراوه كه لەماوەی 15 رۆژدا بەشێک لە مەیدانەکە تێک دەدرێت.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر "وشه" پێوه‌ندی
به سه‌رده‌شت ره‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه
كرد، به‌ڵام به‌بیانووی نه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ئاماده‌ی لێدوان نه‌بوو.
ئه‌و بڕیاره‌ی شاره‌وانی سلێمانی له كاتێكدایه پێشتر له هه‌ڵمه‌تی
بانگه‌شه‌كردن حزبی ده‌سڵاتداری ئه‌م شاره بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد 50 هه‌زار
هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان ده‌ڕه‌خسێنن، به‌ڵام ئێسته خه‌ریكه ئه‌وانه‌ی كار
یشیان هه‌یه بێكاریان ده‌كه‌نه‌وه.
سلێمانی/هه‌ستیار