یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان خۆپێشاندانێكی ناڕەزاییان ئەنجام دا و داوای دامەزراندن دەكەن و لە ئەگەری بەدەنگەوە نەهاتنیان دووپات لەوە دەكەنەوە، كە هەموو ڕۆژێك خۆپێشاندان دەكەن.
ئەمڕۆ دووشەم 15ـی تشرینی یەكەم، ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕێكخست بەمەبەستی دامەزراندنیان.
لە داواكاری ئەو قوتابیانە كە ژمارەیان 100 قوتابی دەبوو هاتووە، ئێرە چۆڵناكەین تا بڕیارێكی تەواوەتی وەردەگرین، ئەمەیش بۆ ئەوەی مافمان نەخورێت و مافی دامەزراندنمان پێ بدرێت.
هێما بۆ ئەوەیش كراوە، ئێرە چۆڵ ناكەیەن تا دانەمەزرێین كە بەهۆی تەنگژەی داراییەوە ماوەی چەندلن ساڵە دەستی دەستیمان پێ دەكرێت، بۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین دابمەزرێنرێین.
وەكو نەریتێك لە دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1992 یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان ساڵانە ڕاستەوخۆ بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەردەچوو، بەڵام ماوەی چەندان ساڵە بەهۆی تەنگژەی داراییەوە ئەو نەریتە جێبەجێ ناكرێت.
بەهۆی تەنگژەی دارایی هەرێم و پەسندنەكردنی بودجەی ساڵی 2014 لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستانەوە، پرۆسەی دامەزراندن وەستا، تاوەكو ئێستە كەس دانەمەزرێندراوە.