ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی ئێزیدی چوونه‌ته گوندی "كه‌سه‌ر میحراب" له سنووری شارۆكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و له‌وێ گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌ڵیان كه‌ندووه.
به‌یانى ئه‌مرۆ، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانى ئێزدى، به مه‌به‌ستی گه‌ڕان و پشكنین له‌سه‌ر قوربانییه‌كان، چونه‌ته گوندى كه‌سه‌ر میحراب له‌وێ گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه.
باسم شنگالى چالاكی ئێزدى به "وشه"ى راگه‌یاند، له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، 15 ته‌رمی ئێزدیان تێدا بووه، كه هه‌موویان كچ و كوڕى گه‌نج بوون، ئێسته ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵكه‌ندنى گۆڕه به كومه‌ڵه‌كه، تا ته‌رمه‌كان ده‌ربهێننه‌وه.
له ساڵى 2014وه تا ئێسته 89 گۆڕى به كۆمه‌ڵى تایبه‌ت به كوردانى ئێزدى له سنوورى شارۆكه‌ى شنگال و ده‌وربه‌رى دۆزراونه‌ته‌وه، كه هه‌موویان له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعش شه‌هید كراون.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى