چۆن پەتای هەڵامەت لە 24 سەعات چارەسەر دەكەیت؟

:: PM:01:44:15/10/2018 ‌
نەخۆشی هەڵامەت یەكێكە لە نەخۆشیە ڤایرۆسییەكان و زیاتر بەهۆی گواستنەوەی كەسی تووشبو بە نەخۆشییەكە یان لە ڕێی گۆڕینی كەشوهەواوە دروست دەبێت. ئەگەر تووشی نەخۆشی هەڵامەت بوویت، پەنا بۆ چارەسەرە سروشتییەكان ببە و لە ماوەی 24 سەعات دەتوانرێ كۆتایی بەم نەخۆشییە بهێنرێت.

منداڵان زیاتر تووشی ئەم نەخۆشیە دەبنەوە، بەهۆی زۆر ئارەقكردنەوە و جوڵەی بەردەوام و بێهێزی سیستەمی بەرگریانەوە، لەشی منداڵ توانایی ڕووبەرووبوونەوەی بەكتریا و ڤایرۆسی نییە. ئەگەر چارەسەری هەڵە بۆ ئەم مەبەستە بەكاربهێنرێت، ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی لە سییەكان. تەنیا دوایی 24 سەعات لە بەكارهێنانی ئەم ڕێیە سروشتییە هەست بەكەمبوونەوە و سوكبوونی هەڵامەت دەكەیت و بە شێوەیەكی خێراتر چاك دەبیتەوە.

زەیت یان كەرە بەبێ‌ خوێ واتە سوێر نەبێت،  سنگت و بەشی پێشەوەی سنگ و دواوەی پێ چەور بكە، پاشان پارچەیەك كاغەز یان پارچەیەك نایلۆن كەمێك گەرم بكە و لەسەر سنگ و پشتت دایبنێ‌ و دواتر بە پارچە پەڕۆیەك دایبپۆشە هەتا شوێنەكەی گەرم دەبێت و هەست بە ئارەقبوونەوە دەكەیت. باشترە بە درێژی شەو بمێنێتەوە. لە پاش هەستان لەخەو هەست بە كرانەوەی هەناسە و سنگت دەكەیت و بەمشێوەیە لە نەخۆشی هەڵامەت رزگارت دەبێت.


وشە - ئاوات ئازاد