میدیاكانى توركیا رایان گه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى خۆكوژى، باڵوێزخانه‌ى ئێران له ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا چۆڵ كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م
میدیاكانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌هۆى بوونى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى خۆكوژى باڵوێزخانه‌ى ئێران له توركیا چۆڵ كراوه.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كان له باره‌ى كرده‌وه‌كه نییه، ته‌نیا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، خۆكوژێك چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، هێزه‌كان توانیویانه باڵوێزى ئێران له باڵوێزخانه‌كه بهێننه ده‌ره‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م رووداو نییه كه له‌ناو توركیا هێرش بكرێته سه‌ر نوێنه‌رى دیپلۆماسى وڵاتان.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره، دواتر چه‌ندان كه‌س به تۆمه‌تى هێرشكردنه‌كه گیران.
له ساڵى 2016 له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمێك باڵوێزى رووسیا له ئه‌نكه‌ره له‌لایه‌ن توندڕه‌وێكه‌وه كوژرا.
ئێران و توركیا له زۆر دۆسیه‌ى به‌ناوبانگى ناوچه‌كه هاوئاهه‌نگییان هه‌یه و پێوه‌ندى ئابوورى و سیاسیى نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ش له بارودۆخێكى ئاساییدایه.
دواى تێپه‌ڕبوونى چه‌ند سه‌عاتێك به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه، به‌هرام قاسمى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ته‌واوى هه‌واڵه‌كه‌ى به‌درۆخسته‌وه و ره‌تى كرده‌وه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر باڵوێزخانه‌كه هه‌بێت.