دوای پێنج مانگ له هاوسه‌رگیری شازاده هاری و میگان ماركل، هه‌واڵی دووگیانی میگان له‌ناو میدیاكاندا بڵاو كرایه‌وه، بووه‌ته جێگه‌ی دڵخۆشی ته‌واوی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، هه‌واڵێك له كۆشكی كه‌نزنجتۆنی به‌ریتانیاوه بڵاو كرایه‌وه، كه شازاده‌یه‌كی تری به‌ریتانی به‌ڕێوه‌یه و ئه‌و شازاده‌یه‌ش یه‌كه‌م منداڵی میگان ماركل و شازاده هارییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌و كۆشكه‌وه هاتووه، ده‌ڵێ: شازاده هاری و میگان به هاتنی یه‌كه‌م منداڵیان زۆر خۆشحاڵن، له‌دایكبوونه‌كه‌یشی ده‌كه‌وێته به‌هاری ساڵی 2019.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌م هه‌واڵه‌ی دووگیانیی میگان دوای ئه‌وه دێت، كه شازاده و میگان به هۆی چه‌ند كارێكی ده‌ره‌كییه‌وه سه‌ردانی ئوستورالیایان كردووه، ئێسته له‌و وڵاته نیشته‌جێ بوون.
ڕۆژی شه‌ممه، 19ی ئایاری ساڵی 2018 هێنری چارلز ئا‌لبێرت داڤد ناسراو به شازاده هاری، كوڕی دووه‌می شازاده دایانی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ میگان ماركل ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگی ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره و ڕازاوه‌دا ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و به به‌رچاوی هه‌موو دنیادا له یه‌كتر ماره كران.