دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی، له ترسی مانگرتن و خۆپێشاندانی سبه‌ی كه بڕیاره هاووڵاتییانی كورد له كه‌ركووك ئه‌نجامی بده‌ن، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی گه‌ڕان و پشكنین كرد، تا خه‌ڵكی بترسێنن و له ئه‌نجامدانی مانگرتن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین په‌شیمان ببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له كه‌ركووكه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپا و پۆلیسی فیدراڵی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پشكنینی ماڵ به ماڵی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركووك كردووه.
سه‌رچاوه‌یه له هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووك بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی میلیشیاكان و پۆلیسی فیدرالی و سوپا له ترسی به‌رپابوونی خۆپێشاندانی گه‌وره‌یه له سبه‌ی سێشه‌م 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه ساڵیادی هاتنی میلیشیاكان و داگیركردنی كه‌ركووكه‌وه، له ڕێی هاوكاری و ڕێخۆشكردنی گرووپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئێسته له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی شاری كه‌ركووك، هێزه‌كان ده‌ستیان به پشكنینی چڕ كردووه و ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و ترس له دڵی خه‌ڵكی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، تا سبه‌ی له ساڵیادی داگیركردنی كه‌ركووك و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هیچ چالاكییه‌كیان نه‌بێ و بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن و دۆخه‌كه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه.