نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ڕێزنه‌گرتن له ده‌نگی خه‌ڵك، وای كردووه ئه‌و حزبه ڕوو بكاته هێزه‌كانی تری سلێمانی و خه‌ریكه قه‌ناعه‌تیان پێ بكات ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت بكه‌نه‌وه. باڵێكی یه‌كێتیش له به‌رنامه‌یدایه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرا، هه‌وڵی سه‌پاندنی دوو ئیداره‌یی بدات.
٣٠ی مانگی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه چوو و به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان ٤٤ كورسیی ده‌سته‌به‌ر كردووه و یه‌كێتی ٢١ كورسی و گۆڕانیش ١٢ كورسی، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌نجامه‌كانی قبووڵ نییه و ده‌یه‌وێ جگه له خۆی، لایه‌نه‌كانی تری وه‌ك گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ ڕازی بكات ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌نگی خه‌ڵك فه‌رامۆش بكه‌ن و شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی و هێز بسه‌پێنێت. ئه‌گه‌ر نه‌شكرا، ئه‌وا دوو ئیداره‌یی دروست بكه‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و لێكترازانه‌ی له‌ناو ماڵی كورد دروستیان كرد له‌كاتی دانانی سه‌ركۆماردا.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، پارتی به‌رده‌وام له هه‌موو پرسه‌كاندا دووپاتی له گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك كردووه‌ته‌وه، له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكیشدا هه‌ر ئه‌نجامێك بووبێت، هه‌رگیز ڕه‌تمان نه‌كردووه‌ته‌وه و ڕێزمان له ڕای هاووڵاتییانی كوردستان گرتووه.
عه‌ونی ده‌ڵێ، "هیوادارین برایانی یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر هه‌مان هه‌نگاو بنێن، كوردستان پێویستی به ته‌بایی و یه‌كڕیزی هه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌شیبینین، خه‌ڵك چوونه‌ته ده‌نگدان و ده‌نگیان داوه، بۆیه تا خه‌ڵك متمانه‌ی به حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوو بێت، پێویسته سه‌ره‌تا حزبه‌كان ڕێز له ده‌نگ و متمانه‌ی ئه‌وان بگرن."
شه‌وێك به‌ر له هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕای گه‌یاند، هه‌ر ده‌نگده‌رێك پێویستی به پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی هه‌یه بۆ ده‌نگدان، یه‌كێتیش هه‌رزوو ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، چونكه به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی زۆری ئاماده كردبوو بۆ ساخته‌كاری، به‌ڵام به‌و بڕیاره نه‌یتوانی كاره‌كه‌ی بكات، له‌به‌رئه‌وه ئێسته ده‌یه‌وێ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبووڵ نه‌كات و له بری ده‌نگی خه‌ڵك، شه‌رعییه‌تی هێز و شۆڕشگێڕی بسه‌پێنێ. هه‌رچه‌نده له جووڵه‌یه‌كی نائاساییدا ده‌نگی سلێمانی زۆر به‌رز كرایه‌وه و ئه‌ویش گومانی ساخته‌كاریی گه‌وره‌ی دروست كردووه.
ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی گۆڕان به"وشه"ـی گوت، "گۆڕان ناچێته ژێر باری قسه‌ی یه‌كێتی یان هه‌ر حزبێكی تر، به‌ڵام له هه‌ولێر و سلێمانی ساخته‌كارییه‌كی زۆر كراوه، بۆیه قبووڵكردنی ئه‌و ئه‌نجامانه شه‌رعییه‌تدانه به‌و ساخته‌كارییانه."
زیاتر گوتی، "بێگومان یه‌كێتی و پارتیش هه‌ركات بارودۆخیان له ڕووی سیاسییه‌وه خراپ بووبێت و مه‌ترسییان هه‌بووبێت خه‌ڵك ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن، دۆخێك دروست ده‌كه‌ن كه هێز و چه‌ك بسه‌پێنن، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه."
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، باڵێكی ناو یه‌كێتی زۆر دووپات له دوو ئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و باڵه له خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ویستیان ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئێسته ده‌یانه‌وێ له ڕێی كوده‌تاكردن به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ڕاكێشانی لایه‌نه‌كانی تر بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، دوو ئیداره‌یییه‌كه بسه‌پێنن.
به‌ڵام سه‌عدی پیره گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌ندازیاری نه‌مانی دوو ئیداره‌یی بوو له كوردستان، ئێسته خۆی نابێته‌وه هۆی دروستبوونی دوو ئیداره‌یی.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه "بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم جارێ به‌رچاویان ڕوون نییه، كۆمیسیۆن چۆن وه‌ڵامی لایه‌نه‌كان ده‌داته‌وه و ئه‌و ١٥%ی سندووقه‌كان كه ماوه چ ئه‌نجامێك ده‌گۆڕێت."