هاووڵاتییانی سلێمانی له چین و توێژه جیا جیاكان به توندی سه‌ركۆنه‌ی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌ركووكیان هه‌رزانفرۆش كرد، له ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی كوردستان بێبه‌ش بكرێ و پۆستی هه‌ستیاریان پێ نه‌درێ، چونكه لایه‌نێك پیرۆزترین شاری باشووری كوردستان به دوژمن بدات، ئاسایی ده‌بێ هه‌موو كوردستانیشیان پێ بفرۆشێت.
سه‌عد عه‌بدوڵا مامۆستا له قوتابخانه‌یه‌كی سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، 16ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین گورزی كوشنده‌بوو بۆ له‌باربردنی خه‌ونی كورد له باشووری كوردستان، تا ئێسته‌یش نازانرێ ئه‌وانه بۆچی كه‌ركووكیان هه‌رزانفرش كرد، كه‌ركووك جگه له جانتایه‌كی پڕ داهات، به لای به‌رپرسانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هیچی تر نه‌بوو و خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی بێ به‌هابوو له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، بۆیه فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان دا.
كاروان یوسف هاووڵاتی له سلێمانی گوتی، ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی كه‌ركووكی فرۆشت، مافی ئه‌وه‌ی نییه داوای ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان بكات، چونكه به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك واته به‌ده‌سته‌وه‌دانی كوردستان و شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لێك و ڕاده‌ستكردنی به بێگانه.
عوسمان فه‌تاح كاسبكار له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشمه‌رگه ئاماده‌ی به‌رگریكردن بوو له خاكی كه‌ركووك تا نه‌كه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی عه‌ره‌ب، به‌ڵام فه‌رمان به كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بكرێ، ئه‌وان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌بوو و ده‌بووایه فه‌رمانی ئه‌و حزبه جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌و كاسبكاره ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، وڵات به كه‌س و لایه‌نێك به‌ڕێوه ناچێ كه ئاماده نه‌بێ خوێن له پێناوی بڕێژێ و به شه‌وێك شارێكی گه‌وره ڕاده‌ستی دوژمن بكات، به‌ڵكوو پێویسته ڕێ نه‌درێ ده‌سه‌ڵاتی گرنگ و هه‌ستیار به‌و كه‌س و لایه‌نه بدرێ، كه بووه هۆی هه‌ڕاجكردنی كه‌ركووك.
سه‌رهه‌د مسته‌فا گه‌نجێكی خه‌ڵكی سلێمانی گوتی، كه‌ركووك سیمبۆلی كوردستان بوو، ده‌یان ساڵ‌بوو كورد له پێناوی ئه‌و شاره خه‌باتی ده‌كرد، به‌ڵام لایه‌نێك فرۆشتی به عه‌ره‌ب و ئێسته‌ش داوای ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌كات و باس له‌وه ده‌كه‌ن، یه‌ك كورسیشیان هه‌بێ، هه‌ر ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی.