كۆمپانیای "لاندرۆڤه‌ر" به‌ریتانی له نوێترین به‌رهه‌میدا به‌ناوبانگترین و جوانترین ئۆتۆمبێلی له جۆری "ڕانجرۆڤه‌ر"ی دروست كرد كه ئێسته له پێشانگاكانی به‌ریتانیا نماشی كراوه.
ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه باس له به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای لاندرۆڤه‌ری به‌ریتانی ئۆتۆمبێلێكی دروست كرد به‌ناوی "range-rover" كه باوترین و به‌هێزترین و جوانترین جۆری رانجرۆڤهره كه تا ئێسته دروست كرابێت.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتوویه‌تی، جیاواز له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی تر ئه‌م ئۆتۆمبێله بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر گه‌وره و به‌هێز كه 5.0 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 557 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها سیسته‌می هه‌شت پستۆنی بۆ دانراوه كه ئه‌مه‌یش وایكردووه له‌ڕووی هێزه‌وه باشترین بێت.
لاندرۆڤه‌ر یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، لاندرۆڤه‌ر كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه كه له ساڵی 1978 دامه‌زراوه كه له ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جاگواردا یه‌كیان گرت و بوونه یه‌ك كۆمپانیا به‌ناوی "Jaguar land rover" كه ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه پڕ فرۆشترین به‌رهه‌می هه‌یه له دنیادا.