موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، ئه‌مڕۆ په‌یامێكی ئاراسته‌ى كورد كردووه و ئاماژه‌ی داوه" با كه‌ركووك بكه‌ینه نموونه‌ى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و با پاروویه‌كى نان به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش بكه‌ین".
دواى ره‌وانه‌كردنى په‌یامێك بۆ سوننه‌كان، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون، ئه‌مڕۆ په‌یامێكى بۆ كورد و سیاسته‌مه‌دارانى كورد ره‌وانه كردووه و ده‌قه‌كه‌ى له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تاى په‌یامه‌كه‌ى سه‌در دووپاتى ده‌كاته‌وه كه له به‌رزترین ماناى خۆشه‌ویستیه‌وه حه‌زیان كردووه، له‌گه‌ڵ كورد له عێراق بن و له كورد جیا نه‌بنه‌وه، دواتریش نووسیویه‌تی، ده‌مانه‌وێ ئێوه یه‌كگرتوو و به‌هێز و خۆشه‌ویست بن، سته‌م نه‌كه‌ن و سته‌متان لێ نه‌كرێت.
له به‌شێكى په‌یامه‌كه‌ى دا، موقته‌دا سه‌در داوا له كورد ده‌كات به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران له ده‌سه‌ڵات دووربخرێنه‌وه و ده‌ڵێ" ده‌زانین كه‌سانێك هه‌ن له ئێوه حه‌زیان له دادپه‌روه‌رییه".
سه‌در به چه‌ند وشه‌یه‌كى كورت باس له چه‌ند بابه‌تێكى گرنگى وه‌ك داهاتى عێراق و یه‌كسانى سیاسى و كه‌ركووك ده‌كات، ئه‌و له تویته‌كه‌ى ئاماژه‌ی داوه "با پاروویه‌ك بژێوى به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش بكه‌ین، ئێمه رێگه ناده‌ین سته‌متان لێ بكرێت، هه‌روه‌ها با به‌یه‌كه‌وه كه‌ركووك بكه‌ین نموونه‌ى پێكه‌وه ژیانى ته‌واوى پێكهاته‌وه و نه‌ته‌وه‌كان".
دوێنێ حاكم زاملى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در له باره‌ى ئه‌و په‌یامانه‌وه كه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ئاراسته‌ى پێكهاته‌كان ده‌كرێت، گوتى"هه‌موو لایه‌ك رێز له سه‌در ده‌گرن، ئه‌ویش وه‌ك پیاوێكى ئاینى ئه‌م په‌یامانه بڵاو ده‌كاته‌وه".