دوو رۆژ پێش ئێسته له 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، له چین دیارده‌ییه‌كی زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره ڕوویدا كه بووه هۆی تۆقاندنی خه‌ڵكی چین كه به‌شێك له دانیشتووانی شوێنه‌كه ده‌یان گوت ئه‌م ڕووناكییه بوونه‌وه‌ری ئاسمانی دروست كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له رووناكییه‌كی نائاسایی ده‌كات له ئاسمانه‌كانی چین بیراوه، به‌گوێره‌ی وێنه و ڤیدیۆ و قسه‌كانی خه‌ڵكی چین، دوو رۆژ پێش ئێسته له 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین دیارده‌یی ئاسمانه‌وانی ڕوویدا كه بووه هۆی تۆقاندنی خه‌ڵكی چین به‌گشتی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م رووناكییه نائاسایییه له شاره‌كانی "Beijing، Chongqing و Shanxi and Inner Mongolia" به‌شێوازێكی زۆر ڕوون و ئاشكرا ده‌بینرا و خه‌ڵكی شوێنه‌كه وێنه و ڤیدیۆیان گرتووه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه زۆربه‌یان شتی خه‌یاڵیان ده‌گوت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووناكییه "UFO" بێت واته فرۆكه‌ی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان كه ئه‌مه‌یش شتێكه له ڕاستییه‌وه دووره.