له هه‌ڵمه‌تێكی نوێ‌دا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌سبووك هه‌ستا به سڕینه‌وه 800 ئه‌كاونتی فه‌یسبووك كه ئه‌م ئه‌كاونتانه پێكدێن له "په‌یجه گشتییه‌كان و ئه‌كاونته تایبه‌تییه‌كان".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای فه‌سبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، مارك زوكه‌ربێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌سبووك و دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له نوێترین وتاریدا ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه كه ته‌نیا له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا نزیكه 800 ئه‌كاونتمان سڕیوه‌ته‌وه كه پێكدێن له 251 ئه‌كاونتی تایبه‌ت و 556 په‌یج.
ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌و 800 ئه‌كاونتانه پێكدێن له "په‌یج و ئه‌كاونتی تایبه‌تی خه‌ڵك" هۆكاری سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كاونتانه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته و هه‌ڵخه‌ڵاتاندی خه‌ڵكی.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵاییه‌تی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.