له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق به كۆى ده‌نگ ژماره‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان دیار كرا كه 27 لیژنه‌یه، هاوكات لیژنه‌یه‌كى پێشوویش هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
له دانیشتنى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق، ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان درا بۆ خوولى چواره‌مى په‌رله‌مان.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له
میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌وه دا كه لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان ژماره‌یان 27 لیژنه بێت و له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌ش پێكده‌هێنرێن كه پێشتر بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان دانراوه.
دواى دانانى سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامى هه‌ر لیژنه‌یه‌ك، رۆژى دووشه‌مى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر كۆى لیژنه‌كان ده‌درێت.
لیژنه‌كانیش بریتین له: هه‌مواركردنه‌وه، پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، به‌رگرى و ئاسایش، یاسایى، نه‌وت وگاز، وزه و كاره‌با، دارایى، ده‌ستپاكى،ئابوورى، په‌روره‌ده، خوێندنى باڵا، ته‌ندروستى، كار، كاروبارى هه‌رێم و پارێزگاكان، مافه‌كانى مرۆڤ، گه‌شتوگوزار و رۆشنبیرى، ئه‌وقاف، ئاواره‌كان، لێپرسینه‌وه و دادوه‌رى، شه‌هیدان و زیندانییان، لاوان، ژنان، رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، كاروبارى عه‌شیره‌ته‌كان، سكاڵاى هاوڵاتیان پلانى ستراتیژى".
به‌پێى زانیاریه‌كان، ناوى لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، بۆ "كاروبارى ده‌ره‌وه" گۆڕاوه و لیژنه‌ى "سكاڵاى هاووڵاتییانیش" هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.