حه‌سه‌ن جه‌نابى وه‌زیرى ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانى عێراق راى گه‌یاند، ئێران به دروستكردنى 109 به‌نداو له‌سه‌ر رووباره‌كان، گه‌مارۆیه‌كى توند ده‌خاته سه‌ر عێراق و بێ ئاوى ده‌كات.
حه‌سه‌ن جه‌نابى له میانه‌ى
كۆڕێك له‌باره‌ی دۆخى ئاو له عێراق، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، باسى له ترسناكى گه‌مارۆیه‌ك كرد كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌خرێته سه‌ر عێراق و بێ ئاوى ده‌كات.
له كۆڕه‌كه‌دا حه‌سه‌ن جه‌نابى چه‌ندان وێنه‌ى خسته‌ڕوو، كه ئه‌و به‌نداوانه ده‌رده‌خه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دروست ده‌كرێن، ئه‌و وه‌زیره عێراقییه گوتى" هه‌ندێكیان ته‌واو كراون و هه‌ندێكیش ده‌ست بهدروستكردنیان كراوه".
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا محه‌مه‌د ره‌زا رهسوولى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكار له كۆمپانیاى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى ئێران، راى گه‌یاند ئێران ده‌یه‌وێ 109 به‌نداو دروست بكات به خه‌رجى 150 ترلیۆن ریالى ئێرانى.
هاوینى رابردوو به‌هۆى پڕكردنه‌وه‌ى به‌نداوێكى توركى به‌ناوى" ئه‌لیسو" عێراق رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌كى قوڵى كهمئاویى بوویه‌وه، ئێسته‌یش مه‌ترسى هه‌یه، به‌نداوه‌كانى ئێران كێشه‌ى كهمئاویى له عێراق قوڵتر بكاته‌وه.
وه‌زیرى ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانى عێراق، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌م كاره‌ى ئێران راسته‌وخۆ كاریگه‌رى به‌سه‌ر به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێت و ده‌ڵێ" به‌م كاره‌ى ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان ده‌گرێت".
هه‌ر له كۆڕه‌كه‌ى هه‌ولێر، حه‌سه‌ن جه‌نابى ره‌خنه‌ى له تواناى عێراق كرد له‌دروستكردنى به‌نداوه‌كان و گوتى"عێراق له ساڵى 1956 دوایین به‌نداوى دروست كرد، كه ئه‌ویش ده‌ربه‌ندیخانه".