له توركیا دوای ئه‌وه‌ی ئاوی ڕووبار كه‌می كرد شوێنه‌وارێكی دێرین دۆزرایه‌وه كه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ "سه‌رده‌می به‌ردین" كه ئێسته مۆزه‌خانه توركیا به‌رپرسه له‌و شێوێنه دێرینه‌ی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له شوێنێكی دێرین ده‌كات كه له ژێر ئاودا بوو بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، له شاری ئورفه له‌ژێر به‌نداوی ئه‌تاتورك دوای ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی 10 بۆ 15 مه‌تر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن چه‌ند نووسراوێكی سه‌ر دیواری ده‌دۆزنه‌وه كه به‌شێوازی كۆن نوسراوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م نووسراوانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رده‌مى به‌ردینی ئه‌مه‌یش سه‌لمێنراوه له‌لایه‌ن مێژوو ناسان و زه‌وی ناسانی وڵاته‌كه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه پێشووتر ئه‌و شوێنه هیچ ئاوێكی لێ نه‌بووه و خه‌ڵكی ئه‌و كاته وه‌ك ئه‌شكه‌وتێك تێیدا ژیاون.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و به‌نداوه ده‌بیندرێت كه چه‌ند نووسراوێكی و وێنه‌یه‌كی تێدایه كه ڕاوچییه‌كان ئاژه‌ڵاكانی ئه‌و كاته ڕاوده‌كه‌ن و باس له سه‌ختی ژیانیان ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌یش زه‌وی ناسان و مێژوو ناسان ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه ئه‌م نووسینه له‌وانه‌یه بگه‌رێته‌وه بۆ 2.6 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته.