بڕیاره ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ر داواى دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانى سعوودیه بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سعوودیه باس له رووداوى دیارنه‌مانى رۆژنامه‌نووسه سعوودیه‌كه بكات.
هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م مایك پۆمپیو سه‌ردانى سعوودیه ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سعوودیه كۆ ده‌بێته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكى كورتدا كه ئاژانسى هه‌واڵى
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ناوێرت باسى له‌وه كردووه، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاشكرا و به په‌له له‌باره‌ى چاره‌نووسى رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ى واشنتن پۆست بكرێت.
ئه‌مڕۆ له تویتێكدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كرد، پێوه‌ندى به شا سه‌لمانى شاى سعوودیه كردووه، هه‌ر له تویتێكه تره‌مپ باسى ره‌وانه‌كردنى مایك پۆمپیوى بۆ سعوودیه كردبوو.
له دووى ئه‌م مانگه‌وه، جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسى سعوودی، دواى سه‌ردانێكى بۆ كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبووڵ دیار نه‌ما، جه‌مال خاشقچى له رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى كارى ده‌كرد و زۆربه‌ى نووسینه‌كانى ره‌خنه بوون له ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه. بۆیه هه‌ندێك ناوه‌ندى سیاسى و رۆژنامه‌وانى سعوودیه به له‌ناوبردنى ئه‌م رۆژنامه‌نووسه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.