خانمه گۆرانیبێژ و میوزیكژه‌نی كورد "یه‌ریڤان نوره‌دین" نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه، ئاشكرای كردووه كه خه‌ریكی به‌رهه‌می نوێیه.
وێنه نوێیه‌كانی "یه‌ریڤان نوره‌دین" پاش دابه‌زاندنی كێشیه‌تی به ته‌واوی و دوای بێده‌نگ بوونی ماوه‌یه‌كی زۆری به‌هۆی هاوسه‌رگیرییه تازه‌كه‌یه‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كه‌م به‌رهه‌می نوێی ئه‌م ساڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
یه‌ریڤان له واڵى تایبه‌تی خۆی چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه به‌مزووانه به‌رهه‌می نوێی به شێوه‌ی كلیپ بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كانیش هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر كلیپه‌كه و به‌رهه‌مه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو یه‌ریڤان له په‌یامه‌كه‌یدا گله‌یی له‌و كه‌سانه كردبوو كه بێ به‌ڵێنیان له‌گه‌ڵ كردووه و په‌یمانه‌كه‌یان نه‌گه‌یاندووه‌ته جێ له‌گه‌ڵیدا، دوای ماوه‌یه‌كیش ئاواته‌كه‌یان بۆ هێنایه دی و هه‌ر له په‌یامێكدا بڵاوی كردبوو هاوكاری ده‌كرێت بۆ كاره نوێیه‌كه‌ی.
یه‌ریڤان نوره‌دین ماوه‌یه‌كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وتووه و نزیكه‌ی پێنج ساڵیش ئه‌ندامی گرووپی میوزیكی "لووڕ" بوو له شاری سلێمانی، وێنه و گرته‌كانی له تۆڕه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌میشه هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه به جوانی و ده‌نگ خۆشیه‌كه‌ی، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداریكردنی له درامای گه‌رده‌لوول.