دواى چه‌ندان ساڵ له داخستنى ده‌روازه‌كانیان به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه له ئیسرائیل و ئوردن ده‌روازه سنوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا كرده‌وه و عێراقیش ئاماده‌كاریى بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌ك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى سووریا و عێراق
رایان گه‌یاند، ئاماده‌كاریى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى"ئه‌لبوكه‌مال" بكه‌نه‌وه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سووریا.
گوته‌ى ئه‌م وه‌زیرانه له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو وڵاتى تر، به‌جیا ده‌روازه سنوورییه‌كانیان به فه‌رمى له‌گه‌ڵ سووریا كرده‌وه.
دواى راگرتنێكى زۆر دواى چه‌ندان ساڵ له داخستنى ده‌روازه‌ى" نه‌سیب" ئوردن بڕیارى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سووریا دا و ئه‌مڕۆ جمووجۆڵ له ده‌روازه‌كه ده‌ستى پێ كرده‌وه.
له‌لایه‌كى تر ده‌روازه‌ى" قونێتره" كرایه‌وه كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمى جۆلان، له‌نێوان سنوورى ئیسرائیل و سووریا، ئه‌م ناوچه‌یه‌یش له ناوه‌ڕاستى حه‌فتاكانه‌وه له‌ژێر كۆنتڕۆڵى ئیسرائیل دایه.
هه‌رچه‌نده ده‌روازه‌كه‌ى عێراق به فه‌رمى نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسى له ئاماده‌كارییه‌كان كردووه و ده‌ڵێ " به‌زووترین كات ده‌كرێته‌وه و پاساو بۆ داخستنى نه‌ماوه‌ته‌وه".
له ساڵى 2011 له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى، راپه‌ڕین له سووریایش ئه‌نجام درا، به‌ڵام دواتر به‌هۆى تێوه‌گڵانى وڵاتانى هه‌رێمى و زلهێزه‌كان راپه‌ڕینه‌كه بۆ جه‌نگێكى ناوخۆى سووریا گۆڕا كه ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.