زینده‌وه‌رزانێكی هیندستانی به‌ناوی "تاپاس كومار" توانی به‌توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر مشك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر "له‌بیرچوونه‌وه" بدۆزێته‌وه.
به به‌كارهێنانی گه‌ردێكی بچووك كه له‌توانایدایه دوو ئه‌نزیمی دیاركراو چالاك بكات، توێژه‌رانی هیندیستان و فڕه‌نسا توانییان به‌ته‌واوی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی
زه‌هایمه‌ر "له‌بیرچوونه‌وه" چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گه‌رده‌كه توانیویه‌تی پێوه‌ندی نێوان هه‌موو ئه‌و ده‌ماره‌خانه‌ی تۆڕ پێكبهێنن و به‌مه‌یش ببێته هۆی چاكردنه‌وه‌ی یادگه "میمۆری مێشك" و سه‌رچاوه‌ی بیرهێنانه‌وه له مشكه تووشبووه‌كان به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گه‌رده بچووكه له توانایدایه دوو ئه‌نزیمی دیاركراو چالاك بكات كه به‌رپرسن له چالاك كردنی هه‌ندێك چین كه گرنگن بۆ یادگه.
زه‌هایمه‌ر نه‌خۆشییه‌كی باوه كه خانه ده‌مارییه‌كان شی ده‌كاته‌وه و زۆرجار هێواش ده‌ست پێ ده‌كات و به تێپه‌ڕبوونی كات خراپ تر ده‌بێت، له %60ی تووشبووان توانای بیرهاتنه‌وه و بیركردنه‌وه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كردار و چالاكییه‌كانی ڕۆژانه ده‌بێت.
هه‌ندێك توێژینه‌وه كراوه به ئاڕاسته‌ی زیاتر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا ده‌كه‌ن و توێژه‌ران به‌هیوای ئه‌وه‌ن توێژینه‌وه‌كانیان له داهاتوودا ئومێدی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤه‌كانیشدا ببه‌خشێت.
وشه/ محه‌مه‌د شابان