دوای پێنج مانگ له هاوسه‌رگیری شازاده هاری و میگان ماركل، هه‌واڵی دووگیانی میگان له‌ناو میدیاكان بڵاو كرایه‌وه و بووه‌ته جێی دڵخۆشی ته‌واوی هاووڵاتییانی به‌ریتانیا ئێسته‌یش هونه‌رمه‌ندێك شێوه‌ی منداڵه‌كه‌ی شازاده هاری و میگان ئاشكرا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات ئایا شێوه‌ی منداڵه‌كه‌ی شازاده هاری و میگان چۆن ده‌بێت و ئاماژه‌ی پێ داوه، یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا له كارێكی هونه‌ریدا ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه كه منداڵه‌كه شازاده هاری و میگان به‌گوێره‌ی شێوازی دایك و باوكه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت.
هونه‌رمه‌نده‌كه بڕوای وایه ئه‌گه‌ر كچ بێت ئه‌وا خاوه‌ن دوو چاوی قاوه‌یی ده‌بێت و ڕه‌نگی قژیشی ڕه‌ش ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كوڕیش بێت ئه‌وا ڕه‌نگی قژی قاوه‌یی ده‌بێت و چاوه‌كانیشی شین ده‌بێت.
شازاده هاری و میگان به هاتنی یه‌كه‌م منداڵیان زۆر خۆشحاڵن، له‌دایكبوونه‌كه‌یشی ده‌كه‌وێته به‌هاری ساڵی 2019 ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌ی منداڵه‌كه‌یان بكێشێت و بزانێت شێوه‌ی منداڵه‌كه‌یان چۆن ده‌بێت.
ڕۆژی شه‌موو 19ی ئایاری ساڵی 2018 هێنری چارلز ئا‌لبێرت داڤد ناسراو به شازاده هاری، كوڕی دووه‌می شازاده دایانی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ میگان ماركل ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگی ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره و ڕازاوه‌دا ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و به به‌رچاوی هه‌موو دنیادا له یه‌كتر ماره كران.