ڤیڤۆ له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌وه كه زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و خێرا دروست كردووه.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای ڤیڤۆ ده‌كات و ئاماژی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه و به‌هێزه.
ڤیڤۆ زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گوتی، مۆبایله‌كه ناو نراوه "Z3i" كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی 6.30 ئینجییه به روونی شاشه‌ی Full HD، جگه له‌وه‌یش ڕامی شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی زیاد ده‌كات بۆ 256 گێگابایت و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.2 گێگاهێرتزه، ئه‌مه‌یش وایكردووه خێراییه‌كی زۆری هه‌بێت و له‌كاتی ئیشكردندا جام نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌مه نرخه‌كه‌ی 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.