چەند وێنەیەکی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود بڵاو بووه‌تەوە لە گوڵەخانە کە جامەدانی لە سەردا نیە و لە هەندێکیشدا خەریکی کارکردنە.
بەپێی زانیاریەکانی "وشە" ئەو وێنانە ڕۆژى هه‌ینى 12ی ئۆکتۆبەر لە ناو باخ و گوندەکەی لە کاتی پشووی دا بووه گیراوه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و فه‌رمانده‌ی ناوداری پێشمه‌رگه‌یه، ناسراو بە (کاکە حەمە) لە دایکبووی 26ی حوزەیرانی ساڵی 1953یه، پێشتر پله‌كانى وەزیر و ئەندام پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستانی عێراقى وه‌رگرتووه. محەمەدی حاجی مەحموود پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان ھەیە و بەدرێژایی شۆڕش و تا ئێسته‌یش ڕۆڵی لە نێو ھاوکێشە و نەخشەی سیاسی و کوردستاندا ھەبووە و ھەیە. خاوەنی نۆ کتێب و نامیلکەیە کە گرنگترینیان (ڕۆژمێری پێشمەرگەیەک)ە کە لە چوار بەرگ پێکھاتووە و لە کاتی خۆیدا بووە مایەی مشتومڕی نێوەندی سیاسی. کاکە حەمە جگە لە بوونی وەک کەسیاتیەکی سیاسی و گرنگی ناوچەکە لە دوای شەڕی داعشدا فەرماندەی میحوەری کەرکەکووک بوو و بەردەوام ئامادەیی لە ھەموو ڕووداوە ھەستیارەکانی پرسی کوردا ھەبووە، و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك له‌و شه‌ڕه‌دا كوڕه گه‌وره‌كه‌ى شه‌هید بوو.
خورماڵ/ شەفیق بانی شاری