هونه‌رمه‌ند هۆشیار كه‌ریم گۆرانییه‌كی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، به هه‌ستێكی كوردانه و پڕ له توانا بڵاو كرده‌وه.
گۆرانیییهكه به ناوی "به‌سته‌یه‌كی بریندار"ه، له ئاواز و هۆنراوه و گوتنی هۆشیار كه‌ریمه، نیهاد سابیر كاری ئه‌رێنج، بێ‌دار میرزا كاری ده‌رهێنان و لێزان قادریش له ستۆدیۆی لاوژه میكس و ماسترینگی بۆ كردووه.
هۆشیار كه‌ریم كه له‌دایكبووی خورماتووه و پێشتر چه‌ند به‌رهه‌مێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، رای گه‌یاند "گۆرانییه‌كه‌م بۆ ئه‌و كاره‌سات و مۆته‌كه‌یه گوتووه كه ساڵی رابردوو له كه‌ركووك و خورماتوو و شنگال به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هات".
به ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی له گۆشه‌یه‌كی هونه‌رییه‌وه باسی كاره‌ساته‌كه و ناخۆشی و مه‌رگه‌ساته‌كان ده‌كات، هۆشیار گوتی: "گۆرانییه‌كی مرۆڤانه‌یه بۆ قوربانییانی كاره‌ساته‌كه، هیوایه بۆ ساڕێژبوونی برینه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان".
دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆیه‌وه 51%ی خاكی باشووری كوردستان كه‌وته‌وه ده‌ست حكوومه‌تی عێراق، كه‌ركووك و خورماتووش رووبه‌ڕووی كاولكاری و وێرانكارییه‌كی زۆر بوونه‌وه.